به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨٠ سه‌ندیكا و ڕێكخراوی كرێكاری له سه‌رتاسه‌ری دونیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، خوازیاری ئازادكردنی سه‌رجه‌م ژنان و پیاوانی سیاسی به‌ندكراو له ئێران بوون.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده هه‌روه‌ك ئیسماعیل عه‌بدی و محه‌ممه‌د حه‌بیبی دوو مۆعه‌لیمی به‌ندكراو و باقی زیندانیانی سیاسی، له بارودۆخێكی دژوار‌دا له زیندان ڕاگیراوه. هه‌روه‌ها سێ ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران به‌ناوه‌كانی “بكتاش ئابتین، ڕه‌زا خه‌ندان مه‌هابادی و كه‌یوان باژه‌ن” به‌هۆی چالاكی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ سزای ٣ تا ٥ ساڵ زیندان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه “نه‌سرین ستووده” به‌هۆی وه‌ئه‌ستۆ گرتنی پارێزه‌ری ژنێكی لاوی ناڕازیی دژبه حیجاب، به ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. له كۆتایی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، ئێمه خوازیاری ئازادكرانی بێشه‌رتو مه‌رجی نه‌سرین ستووده، جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده، ئیسماعیل عه‌بدی، محه‌ممه‌د حه‌بیبی و سه‌رجه‌م كرێكاران و نووسه‌ران و به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی له زیندانه‌كانی ئێرانین.