فێدراسیۆنی سه‌ندیكای یه‌كگرتوو(ئێف ئێس ئۆ) و یه‌كیه‌تیی سه‌ندیكایی بۆ هاوپشتی (سۆلیدێر)ی فه‌ڕانسه له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك خوازیاری ڕاگرتنی كوشتنی كۆڵبه‌ران له ئێران بوون.
به به‌شێك له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه كه ٨ تا ١٠ ملیۆن كه‌س له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران، له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه، سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و سه‌ركوتیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ڕۆژانه، به‌رده‌وام كرێكارانی ژن وپیاو، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیانیان به‌روپیری ئه‌م كاره دژواره ده‌ڕۆن و له‌سه‌ر سنووره‌كان گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه. شایانی باسه، سه‌ندیكا فه‌ڕانسه‌ویه‌كان له كۆتایی دا خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی سه‌ركوت و كوشتنی كۆڵبه‌ران و دابین كردنی بژێوی ژیانیان بوون.