ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، به‌دوای زیاتر له ٣٠ ساڵ خهبارتی چالاكانی مه‌ده‌نی و لایه‌نگرانی مافی ژنان له ئاڕژانتین، كونگره‌ی ئه‌م وڵاته به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌وه یاسای له‌ناوبردنی كۆرپهڵهی په‌سه‌ند كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌وڵه‌تی ئاڕژانتین چواره‌مین و گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌مریكای لاتینه كه له‌ناوبردنی كۆرپهڵهی به‌یاسایی كردووه. شایانی باسه، ئه‌م یاسایه كه ١٢ كاتژمێر جه‌ده‌لی له‌سه‌ر كراوه، به ٣٨ ده‌نگی ئه‌رێنی له به‌رامبه‌ر ٢٩ ده‌نگی نه‌یار و ده‌نگێكی سپی په‌سه‌ند كراوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئاكامی ده‌نگدانی مه‌جلیسی سنای ئاڕژانتین به‌م یاسایه، به هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی یاسای له‌ناو بردنی كۆرپه‌ڵه، له به‌رامبه‌ر بینای كۆنگره كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان كرد به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پێشتر له‌مه له ٢٠ وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و چه‌ند وڵاتی ناوچه‌ی ئه‌مریكای لاتین، یاسای له‌ناو بردنی كۆرپه‌ڵه ته‌نیا له وڵاتانی، كوبا، ئۆرۆگۆئه و گویان به یاسایی كرابوو و وڵاتی ئاڕژانتینیش وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌مریكای لاتین به‌م وڵاتانه‌وه زیاد بووه. به پێی ئه‌م یاسایه، ژنانی ئاڕژانتین ده‌توانن تا چواره‌م حه‌فته‌ی دووگیانی كۆرپهڵهكهیان له‌ناو به‌رن.