کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌یادی ئه‌و ١٠ ڕۆژه‌ی كه‌ ئێرانی هه‌ژاند

Iran Wall Motto 1396

سبهی یهكشهممه٧ی مانگی بهفرانبار، ساڵڕۆژی دهستپێكی ئاخێزی سهرتاسهریی بێبهشانی شارهلهئێران. ئهم ئاخێزه كه‌‌ پتر له٩٠ شاری ئێرانی تهنییهوهو بۆ ماوهی ١٠ ڕۆژ درێژهی بوو، ئێرانی ههژاند. سێ ساڵ لهمهوبهر، بهیانیی ڕۆژی پێنجشهممه، ٧ی مانگی بهفرانباری ساڵی ١٣٩٦ی ههتاوی، بهههزاران كهس لهخهڵكی مهشههد هاتنهسهر شهقامهكان و لهناڕهزایهتی بهههژاری و گرانی، بێكاریی بهرین و گهندهڵی و دزیی كهڵانی كاربهدهستانی ڕژیم، درووشمیان بهرز كردهوه‌. ناڕهزایهتیی ههژارانی شاری مهشههد كهڕیشهی لهههژاری و فهلاكهتی ئابووری، توندتر بوونهوهی ناكۆكیی چینایهتی و بێمافیی بێسنووری سیاسی و  ڕق و بێزاری لهدژی گهندهڵی و دزیی كهڵانی بهرپرسانی ڕژیم دابوو، ههر وهك چهخماخهیهك، بڵێسهی ئاگری ئاخێزی سهرتاسهریی دژبهڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ههڵگیرساند.

دهتكوت ژان و ئازاری هاوبهش و نهفهرهت و ناڕهزایهتیی گشتی لهنیزامی سیاسی و چیناهیهتیی زاڵ و باوهڕ بهئیسلاح نهكرانی كۆماری ئیسلامی، یهك شهوه، زۆرینهی ههژاران و ڕهنجدیتوانی كۆمهڵگای ئێرانی پێكهوهپهیوهند دابوو. ههژاران لهدهیان شارهوههاتنهسهر شهقامهكان، لاوان بهگڕوتینێكی كهم وێنهوهسینگیان كردهقهڵغان و بهدهنگی ڕهساوه، درووشمهكانیمهرگ و نهمان بۆ ڕووحانیمهرگ و نهمان بۆ دیكتاتۆر، ئیسلاح تهڵهب، ئۆسوولگهرا ئیتر تهواو بوو ماجهراونان، كار ئازادییان بهرز كردهوهو بهدرووشمیمهترسن مهترسن، ئێمهههموو پێكهوهینبهرهنگاری هێزهسهركوتگهرهكان بوونهوه‌.

بهڵام ئاخێزی سهرتاسهریی مانگی بهفرانباری ١٣٩٦ی ههتاوی، ڕووداوێكی لهناكاو نهبوو. دواهاتی وێرانكهری سیاسهتی نێئۆلیبڕالیسمی ئابووری و باروودۆخی نالهباری ژیانی كرێكاران و خهڵكی بێبهشی كۆمهڵگا، زۆر پێشتر، بهستێنهكانی ئاخێزی سهرتاسهریی ئهم ئاخێزهجهماوهرییهی ئامادهكردبوو و ڕهوتی ڕوو لهگهشهی مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاری لهناوهندهگهورهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری و خهباتی جهماوهری، ئهگهری سهرههڵدانی ئهم ئاخێزهسهرتاسهرییهی حهتمی كردبوو. كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێشی ئێران، ساڵانێك بوو كهلهههژاری، بێكاریی ملیۆنی و نهبوونی ئهمنییهتی پیشهیی، لهنهدرانی حهقدهستی چهند قات ژێر هێڵی ههژاری، لهدیاردهی منداڵانی كار  و سهرشهقام و پهرهسهندنی ئازارهكۆمهڵایهتیهكان، وهگیان هاتبوون. له‌‌م باروودۆخهكارهساتبارهدا، پێداگریی دهوڵهتی ڕووحانی لهسهر درێژهی خسووسی سازی و بهكردهوهدهرهێنانی بهرنامهی نێئۆلیبڕاڵی، باروودۆخهكهی ئهوهندهی دیكهش دژوارتر كردبوو‌. لهلایهكهوه، درێژهی ئهم باروودۆخهفهلاكهتبارهو لهلایهكی دیكهشهوه، داسهپاندنی ههزینهی قورسی دهخاڵهتی نیزامی و پشتیوانی لهڕهوتهتیرۆریستهكان لهناوهندهقهیراناوییهكانی ناوچهكهبهسهر ژیانی خهڵكی ئێران، ئاشكرا بوونی پهروهندهی گهندهڵیی و دزیی ههزاران ملیارد تمهن و لهقاودرانی جهنایاتێك كهسهرانی ئهم ڕژیمهدهرحهق خهڵكی ئێران ئهنجامیان دابوو، كاردی گهیاندبووهسهر ئێسقانی كرێكاران و توێژهستهملێكراوهكانی كۆمهڵگای ئێران. ئاخێزی سهرتاسهریی مانگی بهفرانبار، ڕیشهی لهم حهقیقهتانهی ژیان دا بوو. لهوهها باروودۆخێكدا، شهپۆلی ڕاپهڕین كهوتهڕێ و كرێكاران و توێژهههژارهكانی كۆمهڵگا، لهجهرهیانی ئهم ئاخێزدا، بهئاشكرا نیشانیان دا كهچیتر نایانههوێ وهك ڕابردوو بژین.

دوژمن كهبهخاتری خێرایی سهرسووڕهێنهری ناڕهزایهتییهكان، خافڵگیر ببوو، بهخۆیدا هاتهوهو هێزی سهركوتی بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم ئاخێزهسهرتاسهرییهوهكار خست. خامنهیی ئیدیعای بێزراوهی ههموو دیكتاتۆرهكانی دووپات كردهوهو ئهم ئاخێزهجهماوهرییهی، بهرههمیپاره، چهك، سیاسهت و دهزگا ئهمنییهكانی دوژمنپێناسهكرد. ڕووحانی ئێعتداڵگهرا و خاتهمیی ئیسڵاحتهڵهب، خوازیاری بهرهنگاربوونهوهی یاسایی لهدژیئاژاوهگێڕان و بشێوێنهرانی ئێران بوون. فهرماندهكانی سپای پاسداران، تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانیان داخست و هێزهكانی ساروڵڵا و بهسیجیان لهتاران و شارهگهورهكانی ئێران هێنایهمهیدان و حكوومهت نیزامییهكی توند و ڕانهگهیهندراویان بهڕێوهبرد. بههۆی هێرشی هێزی سهركوتگهر بۆسهر ڕیزی خۆپیشاندهران، دهیان كهس گیانیان لهدهست دا و بهسهدان كهس بریندار بوون و پتر لهسێ ههزار كهسیش دهستبهسهر كران.

ئاخێزی مانگی بهفرانبار، بهشێوهی هاوئاههنگ و سهرتاسهری و تێكهڵ لهگهڵ شهڕ و تێكههڵچوونی سهرشهقامهكان، پاش دهڕۆژ، خهوتهوه‌. بهڵام بێگومان كۆتایی هاتنی ئهم ئاخێزه، تهنیا بههۆی هێزی سهركوتی كۆماری ئیسلامی نهبوو، بهڵكوو تێگهیشتن و پێگهیشتوویی سیاسیی بهڕێوهبهرانی  ئهم ئاخێزه، لهپانتای كۆمهڵایهتیدا، لهخهوتنهوهی ئهم ئاخێزهدا، دهور و نهخشێكی بهرچاوییان بوو. ههژارانی ڕاپهڕیو، كاتێك كهبۆیان دهركهوت كه  جلی شۆڕش هێشتا بۆ جهستهی ئهم ئاخێزهنابێ و هێشتا ئامادهی نهبهردی نیهایی نین، كاتێك كهزانییان، هێشتا پێداویستییهكانی ڕووخاندنی ڕژیم ئامادهنهبووه، ئیرادهیان كرد كهخهباتی خۆیان، لهشكڵ و شێوازی دیكهدابهرهوپێش بهرن. بهڵام بهدهر لهوانه، ئاخێزی مانگی بهفرانبار، نیشانهی ئاڵوگۆڕێكی مهزن بوو لهوشیاری و زهینییهتی جهماوهر بهرامبهر بهماهییهتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بێگومان، خهبات بۆ ڕووخاندنی ئهم ڕژیمهی بردهقۆناعێكی تازهوه‌.

ئاخێزی سهرتاسهریی مانگی بهفرانبار، وهك خاڵێكی وهرچهرخان، كۆتایی بهزاڵ بوونی وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومهتی، بهسهر كهش و ههوای سیاسیی ئێراندا، هێنا.  لهكاتی هاتنهسهر كاری دهوڵهتی خاتهمییهوه، بۆ ماوهی ٢٠ ساڵ، ڕێفۆرمخوازانی حكوومهتی ههوڵیان دا، خهبات لهچوارچێوهی بهرتهسكی یاسای ئیسلامی، بكهنهبهستێنی سهرهكیی ناڕهزایهتیی دژبهباروودۆخی زاڵ. پتر لهدوو دهیهبوو كهڕێفۆرمخوازانی حكوومهتی، ژههری ستراتێژی ڕێفۆرمخوازییان بهسهر گیان و جهستهی بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهكاندا دهپژاند. لهكاتیههڵبژاردنهكاندا، بژاردهی خراپ و خراپتریان، لهبهردهم خهڵك دادهنا. ئاخێزی مانگی بهفرانبار بارگهوبنهی ستراتێژ و وتاری ڕێفۆرمخوازانی تێكهوهپێچا.

ئاخێزی بهفرانبار، هاوسهنگیی هێزی بهقازانجی بهرهی خهڵك گۆڕی و ڕووحێكی تازهی خستهناو جهستهی خهباتی كرێكاری و جهماوهرییهوه‌. شهپۆلی خۆپیشاندان و ڕێپێوان لهنیوهی یهكهمی مانگی گهلاوێژ، كهبهشێك لهشارهكانی ئێرانی داگرت، مانگرتنی سهرتاسهریی كرێكارانی ڕێگهی ئاسن، مانگرتنی سهرتاسهریی و پهیتاپهیتای شۆفیر كامیۆن و كامیۆنداران، مانگرتنی سهرتاسهریی موعهلیمان، مانگرتنی دوو ههزار كرێكاری كۆرهخانهكانی تهورێز، مانگرتنی گشتی لهكوردستان، مانگرتن و ناڕهزایهتیی شكۆداری كرێكارانی ههفت تهپهو فولادی ئههواز و سهدان نموونهی دیكهلهخهباتی كرێكاری و ناڕهزایهتی جهماوهری، بهڕوونی، حهقیقهتی بهردهوام بوون و ڕهوتی پێگهیشتنی ناڕهزایهتیی كرێكاری و خهباتی جهماوهریمان پێ نیشان دهدات. ههروهها ئاخێزی سهرتاسهریی خهزهڵوهری ٩٨ لهدرێژهی ئاخێزی سهتاسهریی بهفرانباری ٩٦ و بێتوانایی و داماویی ڕژیم لهكۆنتڕۆڵ كردنی قهیرانهكان و وڵامدانهوهبهخواستی خێرا و كهڵهكهكراوی كرێكاران و جهماوهری بێبهشی كۆمهڵگا، نیشانهی ئهو ڕاستیهیهكهخهباتی كرێكاری و جهماوهری درێژهی دهبێت و كۆمهڵگای ئێران، ههنگاو بهههنگاو لهقۆناغی شۆڕشگێڕانهو گۆڕانكاریی چارهنووس ساز نزیك دهبێتهوه‌. پێویستهبۆ وهها قۆناغێك خۆمان ئامادهبكهین.