وه‌زاره‌تی ته‌عاون ، كار و رفاهی ئیجته‌ماعی ڕژیم بۆ یه‌كه‌مین جار له سه‌ر ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران ڕاپۆرتێكی به‌ڵاو كرده‌وه و دوو پارێزگای سیستان و به‌لووچستان و كرمان به هه‌ژارترین پارێزگای ئێران ناو ده‌بات .
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته یه‌ك له سه‌ر سێی خه‌ڵكی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری ده‌ژین و ئه‌مه له حاڵێك دایه كه ڕفاهی ئیجته‌ماعی خه‌ڵكی ئێران له ته‌واوی ساڵه‌كانی ١٣٩٠ی هه‌تاوی هه‌تا ١٤٠٠ی هه‌تاوی زۆرترین ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌خۆیه‌وه بینیوه . هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ڕێژه‌ی هێڵی هه‌ژاری بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی گه‌ییشتووه‌ته ئاستی سێ میلیۆن و ٣٨٥ هه‌زار تمه‌ن و به‌م پێیه له ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاویه‌وه زیاتر له ٢٦ میلیون كه‌س داهاتیان له خواره‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه دایه و له ژێر هێڵی هه‌ژاری ده‌ژین.