هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” بۆ ئۆستانی لۆڕستان، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی لۆڕستان گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان به‌ڕێه‌وه‌برد.
كرێكارانی ناڕازی به‌شداربوو، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، به‌كرده‌وه درهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و دابین كردنی ئیمكاناتی ئیمه‌نی بۆ كرێكاران بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: به هۆی گرانی و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له ژێر گۆشارێكی زۆری مه‌عیشه‌تی دان و ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت مان ئه‌گرن.
