ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای هێرش و سه‌ركوتی هێزه‌كانی پۆلیس، ٢٥٠ ملیۆن كرێكار و كه‌شاوه‌رز له سه‌رتاسه‌ری هێند، له‌دژی “یاسای چاكسازیی نێئۆلێبڕالی” له كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وڵاتی هێند ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز شایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین مانگرتنی ڕێكخراو له مێژووی ئه‌م وڵاته بوو كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێوان بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران و كه‌شاوه‌رزان كه پێكهاتووه له ١٠ كۆنفێدراسیۆن به زیاتر له ٢٠٠ گرووپی كه‌شاوه‌رز ڕێكخرابوو. شایانی باسه، گرووپه‌كانی بواری مافی ژنان، یه‌كێتیی خوێندكاران و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌م مانگرتنه‌دا به‌شداریان كردووه. ناڕازییان خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسان كه له‌م دواییانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی هێند په‌سه‌ند كراوه. ڕێكخه‌رانی ئه‌م مانگرتنه ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌م مانگرتنه ده‌ستپێكێكه بۆ خه‌باتی داهاتووی كرێكاران و وه‌رزێران له‌ژی سیاسه‌تی كاولكاری ده‌وڵه‌ت و تا كاتێك ئه‌م ئه‌م سیاسه‌تانه ڕانه‌گیرێن، ده‌ست له ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.