به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، كومیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شیلی شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٤ی گه‌ڵارێزان ڕایگه‌یاند كه خه‌ڵكی شیلی به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌وه خوازیاری نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته بوون كه له سه‌رده‌می “ئاگۆستۆ پینۆشێ” ئاماده كرابوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له ١٤ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداریان كردووه و به جیاكردنه‌وه‌ی زیاتر له سێ له‌سه‌ر چواری ده‌نگه‌كان، ده‌ستووری نوێیان هه‌ڵبژاردووه. زۆربه‌ی ناڕازییان ئاواته‌خوازن كه ده‌ستووری نوێی شیلی، بتوانێ مافی یه‌كسان بۆ هاووڵاتییان، خزمه‌تگوزاری بێهداشتی، مافی خانه‌نشینی و خوێندن دابین بكات. شایانی باسه، پێشتریش به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شیلی به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له شه‌قامه‌كانی پێته‌خت، خوازیاری گۆڕینی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته ببوون و ڕۆژی ١٨ی ئۆكتۆبر به بۆنه‌ی یه‌كه‌م ساڵڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌م وڵاته كه تێدا زیاتر له ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به هه‌زاران كه‌سیش برینداربوون، له گۆڕه‌پانی شاری سانتیاگۆ پێته‌ختی شیلی، به‌وتنه‌وه‌ی درووشم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.