ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ڕووداوی خستنه خوارێی فرۆكه ئۆكراینییه‌كه له لایه‌ن سپای پاسدارانی ڕژیم، له یه‌كه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌م كاره‌ساته له فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی له شاری تاران و شوێنی كه‌وتنه‌وه خوارێ ئه‌م فڕۆكه ئاماده بوون و خوازیاری سزادانی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ئه‌م جه‌نایه‌ته بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌شداربووان له به‌شێك له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه به دانانی وێنه‌ی ئازیزانیان و دانانی تاجه‌گوڵی زێرینه له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌م كه‌سانه، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و توڕه‌یی خۆیان له‌ئاست ئه‌م ڕووداوه، له‌ئاست وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌شوێنی كه‌وتنه خوارێ ئه‌م فڕۆكه‌یه ئاماده بوون و بۆ یادی ئازیزی قوربانییان ئه‌م ڕووداوه ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌م مه‌سیره‌یان به‌ستبوو،به‌ڵام به‌هۆی پێداگری بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان ناچاربوون ڕێگه‌كه بكه‌نه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، نووسینگه‌ی خامنه‌یی له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونییه‌وه، له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سم بۆ ڕیزگرتن له یادی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه هوشداری به بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان دابوو.