به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، ڕۆژی هه‌ینی ٧ی خه‌رمانان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ڕێزگرتن له ١١ی خه‌رمانان، ڕێوڕه‌سمێكیان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌مشاره به‌ڕێوه‌برد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و پاشان به ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستی پێكرد. دواتر یه‌كێك له به‌شداربووان به پێشكه‌ش كردنی قسه‌وباسێك سه‌باره‌ت به مێژووی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و پێویستی چینایه‌تی ئه‌م حیزبه و هه‌روه‌ها هه‌وراز و نێشوه‌كان و ته‌ئیدی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی حیزب و كۆمه‌ڵه، ڕێزی له یادی سێ هاوڕێ كۆمۆنیستی ناو بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئێران و كوردستان “فۆئاد موسته‌فا سوڵتانی، سدیق كه‌مانگه‌ر و غوڵام كه‌شاوه‌رز” گرت. شاینی باسه، ڕێوڕه‌سمه‌كه دوای دوو كاتژمێر له‌ناو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی هاتووه.