جمعه – ۳۱ خرداد – ۱۳۹۸ , 21 – 06 – 2019
ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕێوڕه‌سمێكی گه‌رم و گوڕ به بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی دیكه له كچان و كوڕانی شوڕشگێڕی كوردستان و ئێران به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه، به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له زه‌رگوێزی گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به به‌خێرهاتنی میوانه‌كان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه هاوڕێ “ناسر شه‌ریفی” ده‌ستی پێكرد. پاشان سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار بڵاوكرایه‌وه. دواجار یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م هاوڕێیان گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیرا. بێده‌نگییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی كۆپله شێعرێك له لایه‌ن موجری ڕێوڕه‌سمه‌كه شكێندرا. له درێژه‌ی به‌رنامه‌كاندا، هاوڕێ “ڕه‌ئووف په‌ره‌ستار” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه وتارێكی پێشكه‌ش كرد. دوای وتاره‌كه‌ی هاوڕێ ڕه‌ئووف، پۆلێك له كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ پاش تێپه‌ڕكردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌ی سیاسیی و نیزامی له فێڕگه‌ی كۆمه‌ڵه، كارت و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیان له به‌رپرسانی ئاموزشگای كۆمه‌ڵه وه‌رگرت و به شێوه‌ی ڕه‌سمی په‌یوه‌ست بوون به ڕێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه. له‌درێژه‌دا، هاوڕێ جه‌ماڵ بۆزۆرگپوور به‌رپرسی ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه له سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان، چپكه گوڵێكی به هاوڕێی شه‌ریفه ڕه‌سووڵی به نێونهرایهیتی له لایه‌ن هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌ی وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی جیدی و وه‌زیفه‌شناس پێشكه‌ش كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه له ناو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.
ڤیدیۆی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه