به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له له دوو حه‌ره‌كه‌تدا و دووجار له شاری سه‌قز، ڕێوڕه‌سمێكیان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌برد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه به‌شداربووان له‌م ڕێوڕه‌سمانه‌دا به ئاماده‌بوون له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه له‌وانه هاورێ “حه‌مه حسێنی كه‌ریمی” له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه، “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ كه‌ریمی”، “ڕه‌ئووف كه‌ریمی” و “یه‌حیا خاتوونی”، وێڕای ڕێزگرتن له ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه، ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م ئازیزانه و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكروودانی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گرت.