ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان، به‌بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه، ڕێوڕه‌سمێكی گه‌رم و گۆڕ به به‌شداری لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی كوردستان، له شاری یوتۆبۆری سۆئێد به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه هاورێ “حسێن حه‌میدی” وێڕای به‌خێرهاتنی به‌شداربووان، قسه‌وباسێكی سه‌باره‌ت به ڕۆژی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها هاورێ گیانبه‌ختكردوو “كاك حه‌مه حسێنی كه‌ریمی” له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه كرد. دواتر ڕێز له ژیان و خه‌باتی هاورێ “ئیسماعیل تریك” ئه‌ندام و كادری له‌مێژینه‌ی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها چوار هاورێ قه‌دیمی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه هاورێیان “فه‌ڕشاد مسته‌وفی، كه‌ریم مه‌ولوودی، ئیره‌ج دادفه‌ر ناسرا به “دیاكۆ” و محهموود سێرچی” كه له‌م دواییانه‌دا گیانیان به‌خت كردووه، گیرا. له درێژه‌دا، هاورێ “مۆنا ئه‌میری” و “گه‌زیزه مه‌ولوودی” به زمانه‌كانی فارسی و سۆئێدی به‌خێرهاتنی میوانه‌كانیان كرد و ڕێزی به‌رنامه‌كانیان پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد. دواتر ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد. پاشان یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیرا. له‌درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا، هاورێ “جه‌ماڵ بۆرزۆرگپوور” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌ستیار و قه‌یراناوی ئێران و كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد. به‌دوای هاورێ جه‌ماڵ “سوله‌یمان قاسمیانی” شاعیر و نووسه‌ری كۆمۆنیست له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها “ناسر بایه‌زیدی” چه‌ند پارچه شێعریان به زمانه‌كانی كوردی و فارسی پێشكه‌ش كرد. به‌شی كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه تا دره‌نگانێكی شه‌و له‌ناو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا درێژه كێشا.