کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار  له‌ ئاوایی “تێژتێژ” سه‌ر به‌ شاری سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ ئاوایی تێژتێژ سه‌ر

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و خه‌ڵكی گوندی “تێژتێژ”ی سه‌ر شاری سنه‌، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا ڕۆژی یه‌كی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاریان ڕێزلێگرت.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو،‌ به‌شداربووان ئه‌م ڕیوه‌ڕه‌سمه‌ به‌ خوێندینی سروودی شورشگێڕانه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ كرێكاران باسێكی له‌سه‌ر گرینگی ڕۆژی كرێكار و باروودۆخی سه‌ختی كار و ژیانی چینی كرێكار هه‌روه‌ها هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ كرێكاران، سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان كرد. شایانی باسه‌ ئه‌م مه‌راسیمه‌ به‌ باس له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی نێو كۆمه‌ڵگا كۆتایی پێهات.