ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاری سنه له شاره‌كی سه‌نعه‌تیی ژماره ٢ی ئه‌مشاره به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانیی كرێكار ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژژمێری كرێكار و پیرۆزبایی كردنی ئه‌م ڕۆژه له كرێكاران و هه‌روه‌ها به‌ده‌سته‌وه گرتنی بلاكارد به ناوه‌رۆكی “پیرۆز بێت ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار”، ڕێزیان له ڕۆژی جیهانیی چینی كرێكار گرت. شایانی باسه ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌گه‌ڵ پێشوازیی كرێكاران به‌ره‌وڕوو بۆوه و له ناو شادی و خۆشیی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.