کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕه‌وانه‌كردنی ته‌رمی جه‌لال مه‌له‌كشا له‌ كه‌شێكی ئه‌منییه‌تی دا

برگزاری مراسم خاکسپاری جلال ملکشاه شاعر نامور کردستان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر، ڕێوڕەسمی ڕه‌وانه‌كردنی تەرمی “جەلال مەلەکشا”، شاعیری ناسراوی خەڵکی شاری سنە، لە کەشێکی توندی ئەمنییەتیدا بەڕێوەچوو.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بڕیار بووه ڕێوڕەسمی ڕه‌وانه‌كردنی تەرمی “جەلال مەلەکشا”، کاتژمێر ١ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ لە بەهەشتی “محەممەدی” شاری سنە، بەڕێوە بچێت و دواتر تەرمی ناوبراو، بۆ ناشتن ڕەوانەی  گوندی “مەلەکشان” بکرێت، بەڵام بەهۆی گوشاری هێزە ئەمنییەکان پێش لە کاتی دیارکراو، ئەو ڕێورەسمە بەڕێوەچووه‌. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەتییەکان پێشیان بە بەشداریی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە ڕێوڕەسمی ڕەوانەکردنی تەرمی ئەو شاعیرە نەتەوەییەی گرتووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی شەممە ١٠ی گه‌ڵارێزان، جەلال مه‌له‌كشا شاعیری بەناوبانگی شاری سنه‌ لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا، بەهۆی جەڵتەی دڵ لە شاری سنە، ماڵ ئاوایی له‌ ژیان كرد. شێعره‌كانی جه‌لال مه‌له‌كشا، ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی جه‌ماوه‌ر بوو. هه‌ر بۆیه‌ چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌كانی په‌هله‌وی و كۆماری ئیسلامی كه‌وته‌ زیندان.