کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن له‌ شاری سه‌قز

برگزاری مراسم ٨ مارس روز جهانی زن در شهر سقز

بهپێی ڕاپۆرتی گهیشتوو ڕۆژی چوارشهممه١٣ی مانگی ڕهشهممهڕێوڕهسمێك بهبۆنهی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن لهشاری سهقز بهڕێوهچوو.

ئهم ڕێوڕهسمهكاتژمێر ٤ی دوای نیوهڕۆ بهبهشداری كۆمهڵێكی بهرچاو لهژنانی ئازادیخواز و بهرابهری تهڵهب دهستی پێكرد. لهسهرهتادا بهڕێوهبهری ڕێوڕهسمهكهبۆ ڕێزگرتن لهفیداكاریی ژنانی خهباتكار و گیان بهختكردووانی ڕێگای ڕزگاری و ئازایی ئینسان، بهتایبهت ژنانی خهباتكار و گیان بهختكردوو، یهك دهقیقهی سكووت ڕاگهیاند. بێدهنگییهكهبهدیكلهمهی شێعرێك شكا. پاشان یهكێك لهژنانی بهشداربووی ڕێوهڕهسمهكهمێژووی خهباتی ژنانی جیهان، ئێران و كوردستانی پێشكهش بهبهشداربووان كرد. پاشان بهشداربوویهكی دیكه، بابهتێكی سهبارهت بهتوندوتیژیی دژبهژنان خوێندهوه‌. لهدرێژهدا دوو بهشداربووی ئهم ڕێوڕهسمهكۆپلهشێعرێكیان سهبارهت بهڕۆژی جیهانیی ژن پێشكهش كرد. لهدرێژهی ڕێوڕهسمهكهدا یهكێك لهبهشداربووان سهبارهت بهتوندوتیژیی دژبهژنان، كۆڵبهران و سووختبهران، بێكاری و تهوهرۆم لهكۆمهڵگا و گوشاری سهر كرێكاران و توێژهبێبهش و ستهملێكراوهكان بهتایبهت ژنان، قسهوباسێكی پێشكهش كرد. لهدرێژهی ڕێوڕهسمهكهدا ژنێكی دیكهكۆپلهشێعرێكی بهزمانی كوردی خوێندهوه‌. لهكۆتاییدا بڕیارنامهیهكی ١٦ ماددهیی پهسندكراوی كۆبوونهوهی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن لهشاری سهقز خوێندرایهوه‌. دهقی ئهم بڕیارنامهیهبهمجۆرهی خوارهوهیه‌:

بڕیارنامهی ١٦ ماددهیی كۆبوونهوهی ژنانی شاری سهقز بهبۆنهی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن لهساڵی ١٣٩٩

لهجیهانی ئهمڕۆدا، كهلهقهیرانی ههمهلایهنهی تێكهڵ بهتوندوتیژیخوازی، شهڕنانهوه، دژهمرۆڤ بوون و چهوساندنهوهی بێ پایان لهبهرامبهر كاری ههرزاندا دهست و پێ لێدهدات، ژنان بهردهوام و تا بهئهمڕۆ قوربانیی سهردهمهجۆراوجۆرهكانی ئهم كارهساتانهبوون. ستهمی مێژوویی و چینایهتیی تێكهڵ بهیاسا و حوكمی كۆنهپهرستانه، بهردهوام لهلایهن خاوهنانی زێڕ و زۆرهوهلهسهر شانی مرۆڤایهتی تا بهئهمڕۆ قورسایی كرووده‌. ئێستاش لهقالبێكی دیكهدا و بهشێوازی جۆراوجۆری بهڕواڵهت نوێ، لهگۆشهو كهناری جیهاندا، دادهسهپێت و بهتهوژمتر لهههموو كاتێك بهرههم دێتهوه‌. ههر ئهوهندهبهسهتا چاوخشاندنێكمان بێت بهسهر ئاماری كچان و ژنانێك كهلهڕێگهی كۆیلهداریی نوێوهلهلایهن قازانجپهرستان و باندهكانی بازرگانیی مرۆڤهوهموعامهلهیان پێدهكرێت تا لهقووڵایی كارهساتێك كهدژبهژنان لهسیستمی سهرمایهدرایی سهدهی ٢١دا لهئارا دایه، تێبگهین. ههر ئهوهندهبهسهتا چاوخشاندنێكمان بێت بهسهر میدیا جیهانی و دهست و پێوهندهجۆراوجۆرهكانی بورژوازی كهپڕن لهدژهژن بوون و ڕوانگهی كاڵایی بهژن، تا ستهمی بێوێنهی دژبهژنان لهكۆمهڵگای پیاومهزنی ئێستادا زیاتر بناسین. بهڵام سهرهڕای ههموو لێكدانهوهو ههڵسهنگاندنێك كهلهسهر پێگهی نامرۆڤانهی ژن دهكرێت، لهئێستادا لهزۆربهی شوێنهكانی جیهان بزووتنهوهیهكی ناڕهزایهتی بهشێوهی ههمهلایهنهلهلایهن مرۆڤهبهرابهری تهڵهبهكان بۆ لهناوبردنی ستهم، سووكایهتی، زوڵم و چهوساندنهوهی مرۆڤ بهدهستی مرۆڤ (زۆرینهبهدهستی كهمینه‌) شكڵی گرتووهكهچینی كرێكار و ژنانی ئازادیخواز و بهرابهری تهڵهب و هێزهچهپهكانی كۆمهڵگا لهلووتكهی ئهم بزووتنهوهیهدان. ئهم بزووتنهوهیهبهرهو مهسیرێك ههنگاو ههڵدهگرێ تا پایهكانی پهیوهندی چینایهتیی دژهژن كهههستی بێتوانایی و سووكایهتیی بهسهر ژناندا سهپاندووهو بهڕوانگهیهكی ههوهس پهرستانهو پیاوسالارانهوهدهڕوانێته‌‌ مرۆڤایهتیی ژن، بهتهواوی بگۆڕێت.  سیستمی سهرمایهداری كهسهرچاوهو ڕیشهی ههموو چارهڕهشی و بههرهكێشیهكانی ئینسان لهئینسانهبۆ وهدهستهێنانی قازانج و كهڵهكهكردنی سهرمایه، هۆكاری مانهوهی ستهم و نابهرابهریی دژی ژنه‌. بزووتنهوهی یهكسانی خوازی و بهرابهری میحوهر كهپایهو ڕیشهی ژێردهست بوونی ژن ژێرهوژوور دهكات، لهگۆشهو كهناری جیهان خهریكی نهبهردی فیداكارانهی سهنگهر بهسهنگهرهبۆ وهدهستهێنانی مافی بهرابهری ژن و پیاو لهههموو بوارهكانی كار و كۆمهڵگا و بنهماڵه. لهئێستادا پتر لهههموو كاتێكی دیكهوهختی ئهوههاتووهكهبزووتنهوهی ڕادیكاڵ، بهرابهریخواز و دژهسهرمایهبهگرێ دانی خهباتی خۆی لهگهڵ خهباتی چینایهتی و بزووتنهوهی كرێكاری دژبهسیستمی سهرمایهداری، بتوانێ بهخواستهئینسانی و بهرحهقهكانی خۆی بگات.

ڕۆژی ٨ی مارس بهرابهر لهگهڵ ١٨ی مانگی ڕهشهممه، ڕۆژی هاوپشتیی نێونهتهوهیی ژنانی سهرتاسهری جیهانهبۆ خهبات لهپێناو ئاشتی، ئازادی، بهرابهریی مرۆڤ و دابین كردنی مافی یهكسان لهگهڵ پیاوان. لهم ڕۆژهدا ژنانی خهباتكاری جیهان بهپێكهێنانی كۆنفڕانس و كۆبوونهوهی جۆراوجۆر، دهنگی مافخوازیی خۆیان بۆ جارێكی دیكهبهگوێی ههموو جیهان دهگهیهنن.

ئهمڕۆ ١١١ ساڵ بهسهر كۆنفڕانسی ژنانی سۆسیالیست تێپهڕ دهبێت كهلهم ڕۆژهدا، ڕۆژی جیهانیی ژن پهسند كرا و لهو سهردهمهوه، ههموو ساڵێ ژنانی جیهان هاوڕێ لهگهڵ پیاوانی یهكسانی خواز بهرهوپێری ئهم ڕۆژهشكۆدارهوهدهڕۆن و ڕێزی لێدهگرن. لهم ڕۆژهدا ژنانی خهباتكار، خواست و داخوازییهكانیان ڕوو بهنیزامی سهرمایهداری فۆرمولهدهكهن و دهردهبڕن.

ئێمهكۆمهڵێك لهژنانی خهباتكار و یهكسانی خوازی شاری سهقز، وهك بهشێك لهژنانی كوردستان و ئێران و دهستهیهك لهلهشكری جیهانیی چینی كرێكار، لهكۆبوونهوهی ئهمڕۆی خۆماندا و بۆ بهرز ڕاگرتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، خواست و داخوازییهكانمان به  خواست و داخوازیی ههموو ژنانی كرێكار و ناڕازیی كۆمهڵگا دهزانین و لهبڕیارنامهیهكی ١٦ ماددهییدا ڕوو بهكۆمڵهگا ڕایدهگهیهنین. دهستڕاگهیشتن بهم خواستانهلهگرهوی یهكگرتوویی، وشیاری و خهباتی هاوبهشی ژنان و پیاوانی بهرابهری تهڵهب و عهداڵهتخواز دایه‌. داخوازییهكانمان بریتین له‌:

  • ئێمهخوازیاری مافی یهكسانین بۆ گشت ژنان و پیاوان لهبواری سیاسی، كۆمهڵایهتی و كلتوورییهوه
  • ئێمهههمووجۆرهیاسایهكی دژهژن و جنسییهت میحوهر كهژنان لهدهستڕاگهیشتن بهمافهسهرهتاییهكانی خۆیان بێبهری دهكات، مهحكووم دهكهن.
  • مافی پێكهێنانی ڕێكخراوی سهربهخۆ، ناڕهزایهتی، مانگرتن لهپنێاو گهیشتن بهمافهئینسانییهكان پێویستهبهڕهسمی بناسرێت و جێ بهجێ بكرێت.
  • ئێمهخوازیاری بهرابهریی ئابووریی بهدوور لهههرجۆرهچهوساندنهیهكین بۆ گشت مرۆڤهكان لهوانهبۆ ژن و پیاو.
  • ههرجۆرهجیاكردنهوهی ژنان و پیاوان لهشوێنهگشتییهكان پێویستهقهدهغهبكرێت.
  • داسهپاندنی ههرجۆرهتوندوتیژییهك دژبهژنان لهوانهئازاری جنسی، توندوتیژیی فیزیكی، سووكایهتی پێكردن، توندوتیژیی كهلامی و كرداری، نامرۆڤانهیهو پێویسته وهكتاوان لهقهڵهم بدرێت.
  • ئازادیی ههڵبژاردن، ئهساسیترین مافی ئینسانه‌. داسهپاندنی ههرجۆرهگوشارێك لهوانههاوسهرگیریی ئیجباری، تهڵاقی ئیجباری، چهند هاوسهری، بێبهری كردنی ژن لهسهرپهرستیی منداڵ، هاوسهرگیری لهژێر تهمهنی ١٨ ساڵهپێویستهقهدهغهبكرێت.
  • كلتووری پیاومهزنی، دیاردهیهكی نامرۆڤانهیهو دواهاتهكانی لهوانه‌: قهتڵی نامووسی، سهنگسار و سووكایهتی كردن بهژن، جهنایهت بهئهژمار دێت و بریاردهرانی و بهكردهوهدهرهێنهرانی پێویستهبهپێی یاساكان موحاكمهبكرێن.
  • دیاردهی ژنان و منداڵانی سهرشهقام و بێ ناسنامهلهدواهاتهكانی نیزامی سهرمایهدارین. ئێمهبۆ گشت ژنان و منداڵان، خوازیاری ژیانێكی سالم و وهدی هاتنی ههموو مافهڕهواكانیانین.
  • هاوسهرگیریی كاتی، شێوازێكهلهلهشفرۆشی و پێویستهقهدهغهبكرێت.
  • ژنان پێویستهلهئازادیی ههڵبژاردنی جلوبهرگ، مافی سهفهر كردنی ئازاد، ههڵبژاردنی پیشه، مافی تهڵاق و ههڵبژاردنی هاوسهری و باقیی مافهسهرهتاییهكانی خۆیان بههرهمهند بن و ههموو جۆرهپۆششێكی زۆرهملی پێویستهقهدهغهبكرێت.
  • كاری ناو ماڵ بهپیشهلهقهڵهم دهدرێت. ژنانی ناو ماڵهپێویستهلهلایهن ناوهندهكۆمهڵایهتییهكانهوهپشتیوانییان لێبكرێت و لهحهقی بیمهبههرهمهند بن. پێویستهبۆ ژنانی ناو ماڵ بهپێی بڕیاری نوێنهرانیان، حقوق دیاری بكرێت.
  • ئێمهلهگشت بزووتنهیهكی ئازادیخوازانهو بهرابهری تهڵهب پشتیوانی دهكهن. ههمووجۆرهدهستبهسهر كردن، موحاكمه، زیندان، ههڕهشهو خستنهژێر چاوهدرێی چالاكانی بوارهجۆراوجۆرهكانی كۆمهڵگا لهوانهكرێكاران، موعهلیمان و خوێندكاران مهحكووم دهكهین.
  • ئێمهشهڕنانهوه، كێبهركێی نیزامی، گهمارۆی ئابووریی سهچاوهگرتوو لهكێبهركێی نیزامی سهرمایهداری كهزۆرترین زیانی بهچینی كرێكار و زهحمهتكێشی كۆمهڵگا دهگات، مهحكووم دهكهین.
  • دهستدرێژی بۆسهر ژنان و فرۆشتنیان كهلهم ڕۆژانهدا لهلایهن هێندێك جهنایهتكارهوهئهنجام دهدرێ، بهتوندی مهحكووم دهكهین و خوازیاری ئازادیی گشت ژنانی بهدیل گیراوین.
  • ئێمههێرش بۆسهر سووختبهرانی ئۆستانی سیستان و بهلووچستان و كۆڵبهرانی ئۆستانی كوردستان، ئازهربایجان و كرماشان مهحكووم دهكهین و لهناڕهزایهتیی خهڵكی بێبهشی ئهم ناوچانهپشتیوانی دهكهین و خوازیاری موحاكمهی بڕیاردهران و بهكردهوهدهرهێنهرانی ئهم جهنایهتهین.

لهكۆتایی دا وێڕای پێرۆزبایی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕایدهگهیهنین كهئهم بڕیارنامهیهكهبریتییهله١٦ بهند و پێشهكییهك، لهلایهن كۆمهڵێكی زۆر لهژنان و پیاوانی ئازادیخوازی و یهكسانی خوازی شارستانی سهقزهوهپهسند كرا.

ڕهشهممهی ١٣٩٩، مارسی ٢٠٢١

شایانی باسه، لهدرێژهڕێوڕهسمهكهدا بۆ ماوهی ٢ كاتژمێر باسی ئازاد و میواندارییهتی لهبهشداربووان درێژهی بوو. لهكۆتایی دا یهكێك لهژنانی بهشدار بوو، وێڕای خوێندنهوهی كۆپلهشێعرێك كاتژێمر ٦ دوای نیوهڕوۆ كۆتایی ڕێوڕهسمهكهی ڕاگهیاند.