ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، ڕێوڕه‌سمێكی گه‌رم و گوڕ به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامان و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان له شاری تۆرێنتۆ به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه و پاشان یه‌ك ده‌قه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیراوه. بێده‌نگییه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆپله شێعرێك شكێندرا. له درێژه‌دا، “فه‌رهاد شه‌عبانی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. پاشان پارچه شێعرێك له‌ژێر ناوی “من كۆڵبه‌رم” له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌كه خوێندرایه‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه، په‌یام و برووسكه‌ی حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان خوێندرایه‌وه. به‌شی دووهه‌م و كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه ته‌رخان كرابوو به شایی و خۆشی به‌شداربووان كه تا درنگانێكی شه‌و درێژه‌ی كێشاوه.