ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی گیانبه‌خت كردنی “شه‌ریف باجوه‌ر” و هاوڕێیانی، به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چالاكانی بواری ژینگه له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا یادی هاوڕێیانی گیانبه‌خت كردوو به‌رز ڕاگیرا و له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌وه وتارێك له سه‌ر گرینگی ژینگه و هه‌وڵه‌كانی “شه‌ریف باجوەر” بۆ پاراستنی ژینگه وسرووشتی كوردستان، پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداربووان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی گیانبه‌خت كردووانی ژینگه‌پارێز نوێ كرده‌وه و به‌ڵینیان دا كه درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێگایه بن.