به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێك به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له یادی سێ ڕێبه‌ری كۆمۆنیستی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، “فۆئاد موسته‌فا سوڵتانی، سدیق كه‌مانگه‌ر و غوڵام كه‌شاوه‌رز” له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكرد. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسیی ئێران و پێویستی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها پاراستنی یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی حیزب، قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. له‌درێژه‌دا سروودی “حزب ما” له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه خوێندرایه‌وه. له كۆتایی دا به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هاوڕێیانی نه‌هینی ته‌شكیلاتی تاران و ئه‌لبۆرز، په‌یامێكیان له‌ناو به‌شداربوواندا بڵاوكرده‌وه.