ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار به بوونه‌ی ساڵ رۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، حیزب و لایانه سیاسییه‌كان و دوستان و لایانگێران كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مه‌قه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له “زه‌رگوێز” به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا مۆجری به‌رنامه “ئایدا غۆلام وه‌یسی” وێڕای به‌خه‌یر هاتن به به‌شداربووان، لیستی به‌رنامه‌كانی ڕاگه‌یاند، ێوڕهسمهكه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستی پێكرد. دواتر بێده‌نگییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی كۆپله شعرێكی شۆڕش گێڕانه له لایه‌ن هاوڕێ “نه‌جم محه‌ممه‌د” شكێندرا. دواتر هاوڕێ “ڕه‌ئوف په‌ره‌ستار” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌م بوونه‌وه قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌دا، سرودی “هه‌ر بژی حیزبی خه‌باتكار” له لایه‌ن كۆڕی سرودی كۆمه‌ڵه پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرا. دواتر په‌یامی پیرۆزبایی حیزب و لایانه سیاسییه‌كان له لایه‌ن مۆجری به‌رنامه‌كه خوێندرا. ئه‌م ڕێوه‌ڕه‌سمه به هۆنه‌ر نهمایی هۆنه‌رمه‌ند “لۆقمان سه‌لیم” و به وتنی چه‌ندین گۆرانی له لایه‌ن ناوبرا درێژه پێدرا. ڕێوڕه‌سمه‌كه دوای چه‌ند كاتژمێر له نێوان شادی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.