به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: رۆژی دوشەممە ٨ی مانگی گوڵان كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری بانه، به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ه‌رتا به سروودی ئه‌نترناسیوناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیسم ده‌ستی پێكرد. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه كورته باسێكی سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و خه‌باتی چینی كرێكار له جیهان و ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد. دواتر له‌ناو به‌شداربوواندا باس و ڕاوێژی ئازاد سه‌باره‌ت به دۆخی چینی كرێكاری ئێران و كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا ئه‌نجام درا. ڕێوڕه‌سمه‌كه دوای دوو كاتژمێر له‌ناو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێ هات.