
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران له شاره‌كانی “واشینگتۆن، لۆسانجلێس، پاریس، بێرلین، هامبوورگ، فڕانكفۆرت، ستكهۆڵم، گۆتێنبێرگ، سۆئێد، ئامێستێردام، كۆپێنهاگ، دۆبلین، ئاتێن، ڕۆم، زۆریخ” و هه‌ندێ له شاره‌كانی دیكه‌ی جیهان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێرانیانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ ڕێزگرتن له كوژرانی ١٥٠٠ كه‌س به‌ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمێكی یادبویان گرت. به‌شداربووان له‌م ڕێوڕه‌سمانه‌دا، به هه‌ڵكردنی مۆم، هاوده‌ردی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان ده‌ربڕی. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیی و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵك، ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌یان به “ئازادیخواز و دادپه‌ره‌وه‌ر” ناوبردووه. ئاماده‌بووانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادكرانی به‌ندكراوانی سیاسیی بوون. شایانی باسه، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی هه‌تا ئێستا و سه‌ره‌ڕای داواكاری به‌رده‌وامی چالاكانی سیاسی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری قوربانییانی ئه‌م دواییانه خۆ ده‌بوێرن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌واڵنێریی ڕویتێرز پێشتر له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندبوو كه له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شاره‌كانی ئێران، ١٥٠٠ كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراون.
