به پێی هه‌واڵی گه‌یشوو، ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕێوڕه‌سمی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی بیناسازی شاره‌كانی كامیاران و كرماشان به‌ڕیوه‌چوو.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه به پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌سه‌ر مافه پێشێلكراوه‌كانی كرێكاران له به‌شی به‌رهه‌مهێنان و له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كان، نه‌بوونی بیمه بۆ كرێكارانی فه‌سڵی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی حه‌قی بیمه له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و ناكارمه‌یی ڕێكخراوه سنفییه‌كان، پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرا و له كۆتاییدا كرێكاران به وتنه‌وه‌ی درۆشم، ئه‌م ڕۆژه‌یان پیرۆز كرد.