ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی گه‌ڵارێزان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نته‌قه دووی ئه‌هواز، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی قه‌راردادی و شیركه‌تیی ناوه‌ندی بێهداشت و ته‌ندرووستی، كۆمه‌ڵێك له ماسیگران و ژماره‌یه‌ك له سه‌هامدارانی بوورس، به‌شێوه‌ی جیاجیا له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ده‌ركراوی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نته‌قه دووی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان چوون بۆ تاران و به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی ئێعتڕازی خۆیان به كاربه‌ده‌ستان له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی قه‌راردادی و شیركه‌تیی ناوه‌ندی بێهداشت و ته‌ندرووستی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، خوازیاری كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كار و گوزه‌رانیان بوون. هاوكات كۆمه‌ڵێك له ماسیگرانی شاره جنووبییهكانی وڵات له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌م ناوچانه، له‌به‌رامبه‌ر مه‌جلیس كۆبوونه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵێك له سه‌هامدارانی بوورس له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك درۆی كردووه” له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.