ڕۆژی پێنجشەممە 16ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی شاره‌كانی سه‌رپێڵی زه‌هاو و بێستوون هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزیان له چیای داڵاهۆ به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپی “تۆڕی مەهاد گەشت” لەگەڵ گرووپی شاخەوانی “ئافڕۆد بێستوون” لە ژێر چاودێریی ئەنجومەنی “سەروی سەوزی داڵاهو” لە ملەی “چوار زەبه‌ر”، ژمارەیەکی زۆر دار بەڕوو و ڕیشه‌یان چاند و خوازیاری پاراستنی ژینگه و سرووشت له لایه‌ن هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا وه‌كوو ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی بوون.
