ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە، چالاکییەکی شاخەوانی لە کێوی میراجی مەریوان بەڕێوەچووه.
ڕۆژی هەینی ١٦ی جۆزەردان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگه، گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی “سەوزی چیا” لەگەڵ ئەنجومەنی “پاژینی بانە” و گرووپی “شاخەوانیی کۆیار”، بە سەرکەوتن بەسەر کێوی میراج، چالاکییەکیان بەڕێوەبرد و یادی ڕۆژی جیهانیی ژینگەیان بەرز ڕاگرت.
جێگهی ئاماژەیە، ڕۆژی ٥ی ژۆئەن بەرامبەر بە ١٦ی جۆزەردان، بە ڕۆژی جیهانیی ژینگە ناودێر کراوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە زۆربەی وڵاتانی جیهان چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێ و لە ئێران و کوردستانیش وێڕای ڕێگریی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، ژینگەدۆستان و چالاکانی بواری ژینگە لە ئەنجومەن و ڕێکخراوەکان بەم بۆنەوە چەندین چالاکی بەڕێوە دەبەن.
تهقینهوهی گاز له شاری نهغهده