کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵه‌متی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری پیرانشار

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵه‌متی ژینگه‌پارێزی

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵه‌متی ژینگه‌پارێزی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هەڵمەتێكی هاوبەشی بڵاوکردنەوەی دانەوێڵە و هەڵواسینی جێی دانەوێڵە لە شەقام و پارکەکانی پیرانشار لەلایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار و ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژەڵان لەو شارە بەڕێوەچووه‌.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٠ بەفرانبار، لەلایەن ڕێکخراوی ژینگەپارێزان و ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژەڵان لە پیرانشار بە هەست بە بەرپرسیاریەتی و خەمخۆری بۆ باڵندەکان، هەڵمەتێکی هاوبەش بەڕێوە چوو. شایانی باسه‌، لەم هەڵمەتە ژینگەپارێزییەدا ژنان و منداڵان بەشداریی چالاکیان هەبوو. لەم چالاکییەدا، بڕێکی زۆر گەنم لە شوێنە جیاجیاکانی شار و لە قدوولەی پلاستیکیدا کە پێشتر بە شێوازی تایبەتی خۆی ئامادە کرابوون ڕۆ كراوه‌ و لەسەر دارەکان بۆیان هەڵاوەسرا تا بتوانن لەو سەرما و بێ ‌خۆراکییەدا کەڵکی لێ وەربگرن.