ڕاپۆرته‌كان له شاری سه‌رده‌شت باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆلێک لە لاوان و ژینگەدۆستانی شاری سەردەشت، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا چالاکییەکیان بەڕێوەبردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌درێژه‌ی چالاكییه ژینگه‌پارێزییه‌كان له شاره‌كانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له ژینگه‌پارێزانی گرووپی “گیاڕەنگ” و “ئەنجومەنی شاخەوانی ئەو شارە” و کەسانی دڵسۆز لە ژێر دروشمی “ژینگە و ژیان دووانەیەکی ھەرمانن”، دۆڵی “بەردەپان” بۆ “کێلێ”یان پاک کرده‌وه و بە سەدان کیسە لە پاشماوەی فڕێدراو کۆ کرایەوە.