ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه چالاکانی مەدەنی شاری شنۆ بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی “ژینکۆ”ی ئەمشارە، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبردووه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەندامان و چالاکانی ئەنجومەنی ژینکۆ لە شەوانی ساردی ڕێبەندانی ئەمساڵدا ههڵمهتێكی ژینگهپارێزیان لهژێر ناوی “بەم زستانه، ئاژەڵ و باڵندەکان هیوایان بە ئێمەی مرۆڤە” بهڕێوهبردووه داوایان لە بنەماڵەکان کردووە کە خواردنە زیادییەکانیان بۆ باڵندە و ئاژەڵەکان ڕاگرن و لەو هەڵمەتە مڕۆڤدۆستانە و ژینگەپارێزییەدا هاوکاریان بن.
جێگەی ئاماژەیە لە دەستپێکی وەرزی سەرما، ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنیی داوا لە خەڵک دەکەن کە لە ڕۆژانی ساردی زستاندا، ئاگایان لە باڵندەکان و ئاژەڵەکان هەبێ. چاندنی بەڕوو، کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکان لە شوێنە گەشتیارییەکان و بەڕێوەبردنی کێبەڕکێی ژینگەپارێزی لە نێو منداڵان و قوتابیان، ڕێکوپێک بەڕێوەبردنی بۆنەکانی نەورۆز لە بەرچاوترین چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆیە.