به پێی ڕاپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ستكهۆڵم، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ له‌سه‌ر بانگهێشتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و باقی هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی چالاك له شاری ستكهۆڵم، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ پشتیوانی له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م ئاكسیۆنه له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامیی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری و مۆعه‌لیمانی ناڕازیی و بۆ پشتیوانی له ئازادكردنی بێشه‌رتومه‌رجی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسی و خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران به‌ڕێوه‌چووه. ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “نان، كار، ئازادی، ئیداره‌ی شوڕایی”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی”، “زیندانی سیاسیی بێ شه‌رت و بێ وه‌سیقه ده‌بێ ئازاد بكرێت” و “بژی ئازادی به‌رابه‌ری حكوومه‌تی كرێكاری”، له‌ئاست درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.