ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لە شاری تاران، کۆڕێک لەسەر خەسارناسیی بنکەی پەروەردە و فەرهەنگییەکانی ئێران و کوردستان بە هاوکاریی بنکەی فەرهەنگی- مەدەنیی “حامی”، لەگەڵ گۆڤاری وەرزیی “بۆخارا”، بەڕێوەچووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لە شاری تاران، بە هاوکاریی بنکەی فەرهەنگی- مەدەنیی “حامی” کە لە دروستکردنی مهدرهسه و ناوەندی کتێبخانەی گشتی لە ناوچە مەحروومــەکان وەک ئۆستانهکانی کوردستان و بەلووچستان لە ماوەی هەژدە ساڵی ڕابردوو کاری زۆر گەورەیان کردووە، هەروەها لەگەڵ گۆڤاری وەرزیی “بۆخارا”، کۆڕێک لەسەر خەسارناسیی بنکەکانی پەروەردە و فەرهنگیی ئێران بەڕێوەچوو. لەو ڕێوڕەسمەدا، “زەینەلعابدین”، لێکۆڵەر لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان، بابەتێکی لهبارهی خەسار و دەرفەتی قۆناغەکانی دوو زمانی پێشکەش کرد. ناوبراو لە درێژەدا باسی لە باندۆری خراپی فێرکاریی دوو زمانە بوون لەسەر منداڵانی غەیری فارسزمان کرد. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئۆستانهکانی وەک: “ورمێ، کوردستان، کرماشان، ئیلام” و هەروەها ئۆستانی “سیستان و بەلووچستان”، لەو ئۆستانانهن کە لە گەشەی مرۆیی لە ئێراندا دواخراون؛ ئەوەش مانای ئەوەی هەیە کە خەڵکی ئەو بەشانە لە سێ شتی گرینگی ژیان وەک: “فێرکردن و بارهێنان، تەندروستی و ستانداردەکانی ژیانی ئاسایی” بێبەشن.