رۆژی هەینی١٣ی خاكهڵێوه، وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، جگە لە ئەمریکا، بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس کۆبوونەوە و دواتر رایانگەیاند، ئەمریکا و ئێران رازیبوون هەفتەی داهاتوو لە “وییەن”ی پایتەختی ئۆتریش له كۆبوونهوهكهدا بهشدار بن.
به پێی ڕاپۆرتهكان، دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی بایدن، ئەمە وەک یەکەمین هەنگاوی جیددی بۆ چارەسەکردنی ناکۆکییەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دادەنرێت، وێڕای ئەوەی کە تاران و واشنگتۆن پێکەوە كۆبوونهوهی د.ووقۆڵی بهڕێوه نابهن. “نێد پرایس”، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن ئامادەیە دووقۆڵی و رووبەڕووش لەگەڵ ئێران کۆببێتەوە. هاوكات جواد زهریف وهزیری دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند كه ئهو كۆبوونهوه دووقۆڵییه به پێویست نازانێ.