كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بیناسازیی و كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوازیاری كار له شاری بێهبه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز، به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی بیناسازیی شاری بێهبه‌هان، داواكاری ٣ هه‌زار كرێكار و ئۆستادكاری بیناسازیی ئه‌مشاره بۆ دابین كردنی وێستگه‌یه‌كی ڕاوه‌ستان له‌ئاستی ئه‌مشاره هه‌روا ماوه‌ته‌وه و نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوازیاری كار له گوندی “شههرروویی” سه‌ر له بێبههاان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری دامه‌زرانیان له پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی ٢ی ئه‌مشاره بوون.