دانیشتنی دادگای پێڕاگه‌یشتن به تۆمه‌ته‌كانی “په‌روین محه‌ممه‌دی” له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له پاركی “جه‌هان نه‌ما”، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان له كه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م دانیشتنه‌دا، دادگا تۆمه‌ته‌كانی ناوبرای له‌وانه “پڕوپاگه‌نده له‌دژی نیزام”ی تاوتوێ كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، په‌روین محه‌ممه‌دی ڕێكه‌وتی ٦ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ وێڕای ١٢ كه‌سی دیكه له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له پاركی جه‌هان نه‌ما له ئۆتووبانی “تاران ــــ كه‌ره‌ج” ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای دوو حه‌فته به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.