بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ یەکەمین دانیشتنی دادگای هەر یەک لە “سیرووس عەباسی”، “فەریدە وەیسی” و “ئازاد عەباسی “سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی دێهگولان لە لقی یەکەمی دادگای ڕژیم له شاری سنه بەڕێوەچوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “سیروس عەباسی” و هاوژینەکەی ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباری پارهكه، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێهگولان هەڵیان کوتایە سەر “ناوەندی پەروەردەی زانست”، دەستبەسەر و ئازاد عەباسی کە هەمان ڕۆژ بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی ئەوان سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی کردبوو، کەوتە بەر لێدان و کوتانی ئەو هێزانە و دەستبەسەر کرا. ئەو سێ چالاکە مەدەنیە کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دوای دوو مانگ بەندکران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانهی ئیتلاعاتی سنە، بە قهراری وهسیقهی ٢٠٠ و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوون.