به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دانیشتنی دادگای هوشمه‌ند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسی كه حه‌فته‌ی ڕابردوو حوکمی ئێعدامه‌كه‌ی هەڵوەشابوویهوه، لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، دانیشتنی دادگای هوشمه‌ند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی لە لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری سنە بەڕێوەچوو و بڕیارە حوکمەکەی حه‌فته‌ی داهاتوو بە پارێزەرەکەی ڕابگەیەندرێت. حوکمی ئێعدامی ناوبراو ڕۆژی سێشەممەی حه‌فته‌ی ڕابردوو لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشێندرایەوە و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە.
