
دانیشتنی دادگای پێڕاگه‌یشتن به تۆمه‌ته وه‌پاڵدراوه‌كانی سێ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كاروون به ناوه‌كانی “فه‌ڕشاد خۆدادادیان تاغوونهك، خۆڕه‌م ئاقابه‌یگی و ئه‌مین حاته‌می”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م سێ كرێكاره پێشتر له مانگی جۆزه‌ردان وێڕای سێ كه‌سی دیكه له لایه‌ن لقی ١٠٢ دادگای سزاكانی مه‌سجێد سوله‌یمان بانگ كرابوون. شایانی باسه، بانگ كرانی ئه‌م كرێكارانه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م كارخانه‌یه له‌ئاست ده‌نگ دانی دادگا به دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه له ساڵی ٩٥ بووه. له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه كه له كاردانه‌وه به دواخرانی حه‌قده‌ست و پچڕانی بیمه و باقی مه‌زایاكانیان به‌ڕێوه‌چووبوو، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له‌وانه سێ چالاكی كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای په‌روه‌نده سازی له‌دژیان، له سه‌ره‌تای ساڵی ٩٦ له لایه‌ن دادسه‌رای گشتی ڕژیم بانگ كرابوون.
