کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی دادگای حه‌وت ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی “ژیانه‌وه‌ی كوردستان” له‌ سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی دادگای حه‌وت ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی ژیانه‌وه‌ی كوردستان له‌ سنه‌ 2

ڕۆژی شەممە ١٥ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، دانیشتنی دادگای حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم حەوت کەسە بە ناوەکانی “عەلی ئەڵڵاوەیسی”، “فەردین ڕەحیمی”، “عەتا ڕەزاربابی”، “قانع خاتری”، “مەرزیە مرادوەیسی”، “سیراون عەبدوڵڵاهی” و “مەهدی سەیفی” مانگی خاکەلیوەی ئەمساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون. “مەرزیە مورادوەیسی” بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و شەش کەسی دیکە بە تۆمەتی “ بڵاوكردنه‌وه‌ پڕوپاگەندە دژی نیزام” و هاوکاری حیزبێكی دژبه‌ری ڕژیم دادگایی کراون.