هه‌زاران دانیشتووی خه‌ڵكی توونس، له ناڕه‌زایه‌تی به فراوان كردنی ئێختیاراتی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن “قه‌یس سه‌عید” سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “قه‌یس سه‌عید” له مانگی ژووئییه سه‌رۆك وه‌زیرانی له پۆسته‌كه‌ی وه‌لانا و ئاستی ئێختیاراتی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌رفراوانتر كرد. هه‌روه‌ها ناوبراو سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێی به ناوی “نه‌جلا بودن ڕه‌مه‌زان”، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام “نه‌جلا ڕه‌مه‌زان” هێشتا ده‌وڵه‌تی نوێی پێك نه‌هێناوه.