ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی به‌رین له خه‌ڵكی به‌نگلادێش له ناڕه‌زایه‌تی به مه‌رگی نووسه‌رێك له زیندان، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ئه‌منییه‌تی دیجیتالی بوون كه نووسه‌ره قوربانییه‌كه‌ی پێ به زیندان مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه،ئه‌م نووسه‌ره كه ناوی “مۆشتاق ئه‌حمه‌د” بووه، به‌هۆی ڕه‌خنه گرتنی له شێوازی كۆنتڕۆڵی كۆرۆنا، ده‌ستبه‌سه‌ر و به “ده‌نگۆنانه‌وه” و “چالاكیی دژه‌ده‌وڵه‌تی” تۆمه‌تبار كرابوو.