ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان له شاری ناسریه‌ی سه‌ربه پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی خزمەتگوزارییەکان و هێرش بۆسه‌ر چالاکوانان ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پیێ ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان له ناوه‌ندی شاری ناسریه خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌بردووه و به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك بارەگای پارتە بەشداربووەكانی ده‌سه‌ڵاتیان ئاگر تێبه‌رداوه و چه‌ندین رێگەی سەرەكیشیان لە ناوەڕاستی شاری ناسریە داخستووه. شایانی باسه، خۆپیشاندانەكانی ناسریە دوای ئەوە بەڕێوەچوو كه ڕۆژی هەینی ژمارەیەك كەسی نەناسراو بە بۆمب هێرشیان كردە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان لە شارەكە و بەهۆیەوە ١١ خۆپیشاندەر برینداربوون.
