
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی و وه‌گیان هاتووی شاری ئه‌راك، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له “باغی میللی” ئه‌مشاره و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، وێڕای ڕاگه‌یاندنی هاوده‌ردی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له لایه‌ن سپای پاسداران، خوازیاری سزادانی بكه‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته بوون.
