ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتیانی ئیسرائیلی له ناڕه‌زایه‌تی به توندوتیژیی جنسی دژبه ژنان، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م خۆپیشاندانه، مه‌حكووم كردنی ده‌ستدرێژیی جنسییه بۆ سه‌ر كچێكی تازه‌لاو له لایه‌ن ٣٠ كه‌سه‌وه كه له‌م دوایانه‌دا ئاشكرا بووه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیروڕای گشتیی كۆمه‌ڵگای ئیسرائیل داناوه. شایانی باسه، قه‌راره له ڕۆژانی داهاتوودا، خۆپیشاندان بۆ مه‌حكووم كردنی توندوتیژی دژبه ژنان، به‌شێوه‌ی به‌رین، له شاری تێلاڤیڤ به‌ڕێوه‌بچێت.