ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ماڵت به به‌رێوه‌بردنی خۆپیشاندان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “جوزف موسكات” سه‌رۆك ده‌وڵه‌تی ماڵت، به دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌ربڵاوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له دژی كوشتنی ڕۆژنامه‌وانێك كه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی ماڵی له‌م وڵاته به‌دواداچوونی كردبوو، ڕایگه‌یاند كه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه، له سه‌ر كار بكشێته‌وه. شایانی باسه، ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه له ڕێكه‌وتی ١٦ی ئوكتووبر به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشینێكی بومب ڕێژكراو له نزیكی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستدا.