ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری له‌نده‌ن پێته‌ختی بریتانیا، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه‌دا و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “ژیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرینگه” له‌ئاست توندووتیژی نواندنی پۆلیس ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییان زیاتر له یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر له كاردانه‌وه به كوژرانی “جۆرج فلۆید” به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس له ئه‌یاله‌تی مینیاپۆلیس ده‌ستی پێكردووه. كوژرانی ئه‌م هاووڵاتییه ڕه‌ش پێسته به ده‌ستی پۆلیس، شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تیی دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له شاره‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئۆرووپایی به‌دواوه بوو كه له زۆربه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه درووشمی “ژیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرینگه” و “ناتوانین هه‌ناسه بكێشین” له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه وتراوه‌ته‌وه.