ڕۆی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران كه‌س هاووڵاتییان و چالاكانی بواری مافی ژن له لۆبنان، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، له ئاست كوژرانی سێ ژن له‌م وڵاته، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به‌م ته‌وه‌ره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، یاسای لۆبنان ئازار و ئه‌زیه‌تی جنسیی ژنانی قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندووه و یاسای پێوه‌ندیدار به توندوتیژیی ناوماڵی له مانگی دێسامبردا ئیسلاح كردووه، به‌ڵام بایه‌خ به‌و بڕیارانه نادات كه له لایه‌ن دادگا مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه دژبه ژنان ده‌رده‌كرێن و تێكه‌ڵ به هه‌ڵاواردنن.