کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان دژبه‌ بێنیامین نه‌تانیاهوو له‌ ئیسرائیل

برگزاری تظاهرات علیه بینامین نتانیاهو در اسرائیل1 scaled

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین دانیشتنی دادگای پێڕاگه‌یشتن به‌ تاوانی “گه‌نده‌ڵی ماڵیی” نه‌تانیانوو، ژماره‌یه‌كی به‌رین له‌ هاووڵاتییانی ئیسرائیلی له‌ به‌رامبه‌ر دادگایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ ناوبراو درووشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

ناڕازیان دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، به وتنه‌وه‌ی‌ درووشمی وه‌ك “وه‌زیری جه‌نایه‌ت” خوازیاری سزادانی بێنیامین نه‌تانیاهوو بوون. شایانی باسه‌، نه‌تانیاهوو له‌ سێ په‌روه‌نده‌دا كه‌ به‌ “١٠٠٠”، “٢٠٠٠” و “٤٠٠٠” ناوبانگیان ده‌ركردووه‌، به‌ “به‌رتیلخۆری، فریوكاری و خه‌یانه‌ت له‌ ئه‌مانه‌ت” تۆمه‌تبار كراوه‌.