به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه كرێكارنشینه‌كانی ئه‌ندۆنێزی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌سه‌ندكرانی گه‌ڵاڵه‌ی یاسای كار له‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ئه‌م خۆپیشاندانه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه سێ ڕۆژ زووتر له كاتی دیاری كرا‌و په‌سه‌ند كراوه تا بتوانێت بواره‌كانی پێداچوونه‌وه به زیاتر له ٧٠ یاسای چاكسازی بۆ باشتركردنی گه‌وره‌ترین ئابووری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا هه‌موار بكات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م یاسایه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی دامه‌زرانیان داده‌نێت. ده‌شڵێن: به پێی ئه‌م یاسایه، له ئه‌گه‌ری نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان بۆ هه‌میشه‌یی، حقووقی خانه‌نشینی و بیمه‌كانیان بۆ هه‌میشه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. شایانی باسه، به‌پێی ئه‌م یاسایه، كرێكارانێك كه زیاتر له سێ ساڵ قه‌راردادی كاریان هه‌یه، گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و مه‌زایاكانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌عات كاری كرێكاران ده‌چێته سه‌ره‌وه.