هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی گه‌رما و پچڕانی به‌رده‌وامی به‌رق له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی عێراق، به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاری به‌غدا له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی ئاو و به‌رق له‌م وه‌رزه‌ی ساڵدا، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
شایانی باسه، به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رما گوشارێكی زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ر به‌شی خزمه‌تگوزاری شاریی و سیستمی به‌رقی عێراق و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی به‌رق له‌م وڵاته. شایانی باسه، به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی عێراق به‌هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی به‌رق، بۆ فێنك كردنه‌وه‌ی خۆیان و ڕۆشن كردنی ئامرازه‌كانی فێنك كه‌ره‌وه، له ژێنێراتۆری ده‌ستی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پچڕانی به‌رق بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه، خۆپیشاندانه‌كان له عێراق په‌ره بستێنێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، لانیكه‌م سێ كه‌س له خۆپیشانده‌ران له شاری به‌غدا به‌هۆی وێكه‌وتنی گازی فرمێسك‌ڕێژ گیانیان له‌ده‌ستداوه.